نوچه‌نێت
موحسین سه‌عدون په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى به ماڵپه‌ڕێكى عێراقى راگه‌یاندووه، هه‌رێم و به‌غدا ته‌نیا دوو خاڵیان ماوه یه‌كلایى بكه‌نه‌وه ئه‌ویش چۆنیه‌تى پێدانى داهاتى گومركه‌كان و دیاركردنى بڕى ئه‌و نه‌وته‌یه كه ده‌بێت هه‌رێم به به‌غداى بدات.
موحسین سه‌عدون كه پێشتر په‌رله‌مانتارى پارتى بووه له عێراق، لێدوانێكى له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوبووه‌ته‌وه ده‌ڵێ هه‌رێم و به‌غدا هێشتا دوو خاڵیان یه‌كلایى نه‌كردووه‌ته‌وه.
یه‌كه‌میان میكانیزمى چۆنیه‌تى پێدانى داهاتى گومركه‌كانه به به‌غدا، دووه‌میش دیاركردنى بڕى ئه‌و نه‌وته‌یه كه ده‌بێت هه‌رێم به به‌غداى بدات.
موحسین سه‌عدون مه‌زنده‌ى ئه‌وه ده‌كات دانوستاندنه‌كان تا كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه بخایه‌نێ.