نوچه‌نێت
نووسینگه‌ى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا راگه‌یاند، مالیكى له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و مالیكى به‌ڵێنى پاڵپشتى پێداون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 14ى كانوونى یه‌كه‌م شاندى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق كۆبوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه نووسینگه‌ى نوورى مالیكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، مالیكى بۆ شاندى هه‌رێم دووپاتى له‌سه‌ر پاڵپشتى خۆى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه داراییه‌كانى هه‌رێم كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى پێویسته به‌گوێره‌ى ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
شاندى هه‌رێمى كوردستان شه‌ش رۆژه له به‌غدان و تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ به‌غدا رانه‌گه‌یاندووه.
نوورى مالیكى ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بوو له به‌هارى ساڵى 20014 یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو كه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى بڕى و ئێستایش كێشه‌كه به‌رده‌وامه.