نوچه‌نێت
جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان تا ئێستا رێكنه‌كه‌وتووه و هێشتایش بودجه‌ى ساڵى نوێى بۆ په‌رله‌مان نه‌ناردووه.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌مڕۆ له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانى باسى له‌وه كردووه، به‌غدا داواى 460 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و بۆیه تا ئێستا دیار نییه هه‌رێم و به‌غدا كه‌ی رێك ده‌كه‌ون.
له لێدوانێكى تر له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى 2021، جه‌مال كۆچه‌ر باسى له‌وه كردووه چوار هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌ن كه وا ده‌كات بودجه‌ى 2021 دوا بكه‌وێت، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تى دارایى دوودڵه له ناردنى بودجه‌كه بۆ په‌رله‌مان.
هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه تا ئێستا رێككه‌وتن نه‌كراوه و دیارییش نییه كه‌ى رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كرێت. هۆكار سێیه‌م كورتهێنانى بودجه‌یه كه قه‌باره‌كه‌ى زۆر گه‌وره‌یه و دوایین هۆكاریش په‌یوه‌ندى به دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان هه‌یه.
به‌گوته‌ى كۆچه‌ر دیار نییه كه‌ى وچۆن ئه‌و چوار كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.