كازمى بۆ پاره‌ى بلۆككراوى عێراق سه‌ردانى توركیا ده‌كات

0

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى”عه‌ره‌ب” كه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت راپۆرتێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێ، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رۆژى پێنجشه‌مى داهاتوو بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پاره‌ى بلۆككراوى عێراق ده‌چێته‌ توركیا.

رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب” له‌ راپۆرتێكدا به‌ پوختى باسى په‌یوه‌ندى نێوان توركیا و عێراقى كردووه‌ و گوتوویه‌تى، كۆمه‌ڵێك ئامانج و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ هه‌ن.

له‌ به‌شێكى راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت هه‌رچه‌نده‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كان باس له‌ ئاڵوگۆڕى بارزگانى نێوان عێراق و توركیا ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ روویه‌كى راستى بابه‌ته‌كه‌ نییه‌، چونكه‌ قه‌باره‌ى بازرگانى توركیا و عێراق ساڵانه‌ 15 ملیار دۆلاره‌. له‌و بڕه‌ 95%ى عێراق پاره‌ به‌ توركیاى ده‌دات.

بۆیه‌ توركیا وه‌ك گرنگترین بازاڕى خۆى سه‌یرى عێراق ده‌كات.

ماوه‌یه‌كه‌ حكوومه‌تى عێراق رێگه‌ نادات هه‌ندێك به‌روبومى كشتوكاڵى و ئاژه‌ڵى توركى
هاورده‌ى عێراق بكرێت، ئه‌مه‌یش توركیاى نیگه‌ران كردووه‌، بۆیه‌ توركیا هه‌وڵ ده‌دات مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ندێك ئاسانكاریى زیاتر بكات بۆ ئه‌وه‌ى شتومه‌كى زیاتر هه‌نارده‌ى عێراق بكات، له‌ به‌رانبه‌ریشدا كازمى ده‌یه‌وێ پاره‌ بلۆككراوه‌كانى عێراق له‌ توركیا بگێڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌ كارتى سنووردانان بۆ بازرگانى توركى به‌كارده‌هێنێ، چونكه‌ ده‌زانێ توركیا به‌ ئاسانى پاره‌كه‌ بۆ عێراق ناگێڕێته‌وه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com