(دەستەی دەستپاكی هەرێم) پێویستی بە چارەسەرە

0

(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن

لیژنه‌ی ده‌ستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند ماوەی یاسایی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان تەواو بووەو یاسای ئەو دەستەیەش پێویستی بە هەمواركردنەوە هەیە، بۆیە پێویستە لەرووی یاساییەوە ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن.

سه‌عید هه‌ركی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بە (نوچەنێت)ی راگەیاند “لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەكەمان باس لەو بابەتانە كراوەو بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاردرا لیژنەی دەستپاکی لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئەنجام بدەن، بۆ گفتوگۆکردن و یەکلاکردنەوەی پرسی ماوەی یاسایی سەرۆکی دەستە و ھەمواری یاسای دەستە”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە “كۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم، بۆشایی یاسایی دروست كردووەو هەمان كاتیش ئیشوكارەكانی ئەو دەستەیە وەك پێویست بەڕێوە ناچن، بۆیە پێویستە لە رووی یاساییەوە چارەسەر بكرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com