وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: كاتی گەیشتنی ڤاكسین بۆ هەرێمی كوردستان دیار نیە

0

(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئەوەی رەتكردەوە كە كاتی گەیشتنی ڤاكسینی دژ بە كۆڕۆنا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دیار بێت، بەڵام ئەوەش دووپات دەكاتەوە كە  عێراق 8 ملیۆن ڤاكسین دەكڕێت و پشكی هەرێمی كوردستانیش لەناو ئەو ژمارەیە پارێزراوە.

لە لێدوانێكی تایبەتدا (بۆ نوچەنێت) دكتۆر ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 14ی كانوونی یەكەمی 2020، ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكرێت لە كۆتایی ئەم مانگە ڤاكسین بگاتە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەڵام ئاماژەی بەوەشدا “وەزارەتی تەندروستی عێراق لەرێگەی كۆباكسەوە گرێبەستی كڕینی 8 ملیۆن ڤاكسینی ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا جۆری ئەو ڤاكسینە دیاری نەكراوە كە لە نێوان (فایزەر و مۆدێرنا)، عێراق كامە ڤاكسین دەكڕێت”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو 8 ملیۆن ڤاكسینە بە یەكجار ناگاتە عێراق، بەڵكو بە چەند قۆناغێك دێت، چونكە وەك خۆی دەڵێ “كاری گواستنەوەكەی كەمێك زەحمەتە، بەڵام عێراق رێككەوتنی لەگەڵ رێكخراوی نێودەوڵەتی (كۆباس) هەیە كە ئەو بڕە ڤاكسینە دەكڕێت و ئەو كڕینەش یەكلایی كراوەتەوە”.

لەبارەی كاتی گەیشتنی ئەو ڤاكسینەش دكتۆر ئاسۆ حەوێزی وتیشی “ئەگەر تا ئێستا عێراق جۆری ڤاكسینەكەی دیاری نەكردبێ كە كامەیان بكڕێت، چۆن كاتی هاتنی ئەو ڤاكسینە دیاری دەكرێت؟”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com