نوچه‌نێت
هه‌رچه‌نده میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به فه‌توایه‌كى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عێراق دامه‌زراوه، كه‌چى ئێستا ئه‌و مه‌رجه‌عه ده‌یه‌وێ له حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه چیتر ره‌وایه‌تیان پێنه‌دات.
به‌گوێره‌ى به دواداچوونێكى ئاژانسى فڕانس پرێس عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عێراق، كار بۆ ئه‌وه ده‌كات چیتر پاڵپشتى حه‌شدى شه‌عبى نه‌كات و بۆئه‌مه‌یش وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م ئه‌و هێزانه‌ى حه‌شد جیا ده‌كرێنه‌وه كه راسته‌وخۆ سه‌ر به مه‌رجه‌عن و به “حه‌شدى عه‌ته‌بات” ناسراون.
ئه‌و هێزانه‌ى سه‌ربه مه‌رجه‌ع دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان پابه‌ندى یاساكانى عێراق و رێنماییه‌كانى مه‌رجه‌ع ده‌بن، بۆیه به‌م دوو پابه‌ندبوونه خۆیان له‌و هێزانه‌ى حه‌شد جیا ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌ربه ئێرانن.
ئه‌و هه‌نگاوه‌یش میلیشیاكانى ئێرانى نیگه‌ران كردووه، ته‌نانه‌ت وایان لێهاتووه حه‌شدى شه‌عبى سه‌ربه مه‌رجه‌عى شیعه به “به‌كرێگراو” وه‌سف بكه‌ن. یه‌كێك له‌وانه‌ى ئه‌م تۆمه‌ته‌ى داوه‌ته پاڵ حه‌شدى عه‌ته‌بات قه‌یس خه‌زعه‌لى بوو كه سه‌رۆكى میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه.
له ساڵى 2014 كاتێك رێكخراوى تیرۆریستى داعش، رووبه‌ڕێكى زۆرى له عێراق داگیركرد، عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه فه‌تواى دامه‌زراندنى هێزێكى میلیشیاى دا بۆئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى شكستى سوپاى عێراق له‌شه‌ڕى داعش بكاته‌وه. كه‌چى ئه‌م هێزه وێراى راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش تا ئێستا ماونه‌ته‌وه، به ئه‌نجامدانى چه‌ندان پێشیلكاریى و تاوان تۆمه‌تبار ده‌كرێن.