لە کەرکوک منداڵێک دوای 30 ساڵ لە رفاندنی، بەدوای دایك و باوكیدا دەگەڕێ

0

(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد، 30 ساڵ لەمەوبەر منداڵێکی تازە لە دایکبوی کچ لە نەخۆشخانەی منداڵبونی کەرکوک دەڕفێنرێت و دەبرێتە ئەڵمانیا، بەڵام ئێستا هاتووەتەوە و بەدوای دایک و باوکیدا دەگەڕێت و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستی پێکردووە. 

ئەمڕۆ دووشەممە  13ی کانونی یەکەمی 2020، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (نوچەنێت) کەوتووە ئاماژەی بەوەداوە، لیوا عەلی کەمال عەبدولڕەزاق فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک بەدەم داوای کچێکەوە چووە کە داوای کردووە لێکۆڵینەوە لە تاوانێک بکرێت کە پێش 30 ساڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی کەرکوک ڕویداوە. 

بەپێی راگەیانراوەكە، ئەو کچە کاتێک لەساڵی 1988 لە دایکبووە لە هۆڵی لەدایکبون لەلایەن ژنێکەوە لە نەخۆشخانە ڕفێنراوە و بەڵگەنامەکانی ساختەکردوە و ناوی منداڵەکەی خستوەتە سەر خۆی و هاوسەرەکەی، دواتر هەڵاتووە بۆ دەرەوەی عێراق و لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە. 

هەر بەپێی ئەو راگەیەنراوەی وەزارەتی ناوخۆ “دوای 30 ساڵ کچەکە گەڕاوەتەوە کەرکوک و بەدوای دایک و باوکی ڕاستەقینەیدا دەگەڕێت، سکاڵای یاسایی تۆمارکردوە و تۆمەتباران دەستگیر کراون و دانیان ناوە بە کارەکەیاندا، هەروەها بڕیاری پشکنینی DNA دراوە و ئەوەش دوای ئەوەی ژنێک هاتووە و گومانی هەیە کە کچی ئەو بێت.”

وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق جەختی لەوەشکردوەتەوە، تیمێکی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە پێکهێنراوە و هەوڵی ئەوە دەدرێت دایک و باوکی ئەو کچە بدۆزرێتەوە.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com