(نوچەنێت)
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەمڕۆ پەرلەمانتارێكی عێراق بە نەخۆشی شێرپەنجە و بەڕێوەبەرێكی گشتیی پارێزگای دهۆكیش بە پەتای كۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە.
حەنین قەدۆ، کوردی شەبەک و ئەندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق لە هاوپەیمانیی فەتح و نوێنهری پارێزگای نهینهوا کۆچی دواییکرد.
بهپێی ههواڵی میدیا عێراقییهكان، حەنین قەدۆ بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە له وڵاتی ئهڵمانیا کۆچی دواییکرد.
حەنین مەحموود ئەحمەد قەدۆ، لە ساڵی 1949 لە دایکبووە، کوردی شەبەکە و لە پەرلەمانی عیراق ئەندامی لیژنەی دارایی بوو.
لەلایەكی دیكەش بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک دوای نەخۆشکەوتنی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی دهۆک گیانی لەدەستدا.
عوبەیدوڵا داود، بهڕێوهبهری گشتی گهشتوگوزاری دهۆك ماوەی 55 رۆژ بوو لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت و کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی كانوونی یهكهمی 2020، بەهۆی خراپیی باری تەندروستی لە نەخۆشخانەی ڤینی تایبەت لە دهۆک گیانی لەدەستدا.
ناوبراو لە ساڵی 1964 لە شاری دهۆک لە دایکبوو، خێزانداربوو و پێنج منداڵی هەبوو. پێشتر چەندین پۆستی حزبی و حکومی وەرگرتبوو. لە ساڵی 2012ـەوە وەک بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزار لە شاری دهۆک دەستبەکاربوو.