نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات چوار لایه‌نى شیعه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دوا بخه‌ن و ده‌شڵێ، ئه‌و لایه‌نانه پێشبینى ده‌كه‌ن پارتى و یه‌كێتیش به دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كه رازى بن.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه چه‌ند لایه‌نێكى شیعه له‌وانه هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، فه‌تح، ئیراده، سادقون هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دوا بخه‌ن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى زانیاری‌یان به رۆژنامه‌كه داوه و گوتوویانه ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێ بارودۆخى خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و ئینجا له كۆتایى 2021 یان سه‌ره‌تاى ساڵى 2022 هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێت.
سه‌رچاوه‌كان دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه رۆژى هه‌ینى رابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌چووه ئه‌و لایه‌نانه رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر پێشنیارى دواخستن كردووه و بیرۆكه‌كه‌شیان به مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران داوه.
سه‌باره‌ت به كوردیش ده‌ڵێن به‌هۆى ئه‌و خۆپێشاندانه‌ى كه به‌م دواییه له سلێمانى دروست بووه، پێشبینى ده‌كرێت پارتى و یه‌كێتى به دواخستن رازى بن، چونكه له‌وه ده‌ترسن خه‌ڵكى توڕه له هه‌ڵبژاردن ده‌نگیان پێنه‌ده‌ن.