نوچه‌نێت
ماسیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ى له كه‌مكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات له رووى هه‌واڵگرییه‌وه زیاتر هاوكارى ئه‌م وڵاته بكات.
قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق و ماسیۆ تۆله‌ر كۆبوونه‌ته‌وه، باسیان له كه‌مكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق كردووه و دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌م دوو وڵاته له‌سه‌ر ئاستى هه‌واڵگرى له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام ده‌بن بۆئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له ناوببه‌ن.
نووسینگه‌ى ئه‌عره‌جى له راگه‌یه‌نراوێكدا زانیارییه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوتوویه‌تى ئه‌عره‌جى و تۆله‌ر باسیان له چه‌ندان بابه‌تى تر‌ى سیاسى كردووه.
بڕیاره ئه‌مریكا ئه‌مساڵ ژماره‌ى هێزه‌كانى بۆ دوو هه‌زار سه‌رباز كه‌م بكاته‌وه و كه پێشتر ژماره‌یان پێنح هه‌زار و 600 سه‌رباز بوو.