(نوچەنێت)
مۆڵێک لە سلێمانی ئەوە رەتدەكاتەوە كە گۆشتی بەرازی تێدا فرۆشرابێ و بۆ ئەم مەبەستەش رونکردنەوەیەک لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە بڵاودەكاتەوە.
فاملی مۆڵی سلێمانی كە یەكێكە لە مۆڵە دیارەكانی ئەو شارە، لە رونکردنەوەیەکدا ئەمڕۆ 13 كانونی یەکەمی2020 بڵاویكردۆتەوەو وێنەیەکی روونكردنەوەكەی دەست (نوچەنێت) كەوتووە، ئاماژە بەوە دەكات “هەموو ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخەینەوە کە لەسەرمان بڵاودەکرێتەوە کە گوایە گۆشتی بەراز دەفرۆشین یان هەر شتێک لەو بابەتە”.
فاملی مۆڵ، دڵنیاییش دەداتە کڕیارانی کە “ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکیان نییە”.