شلێر سەعید، تایبەت بەنوچە نێت
كاوه مه‌حموود سكرتێرى حزبى شیوعى كوردستان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ره‌تیكرده‌وه ئه‌وان ئاگادارى ئه‌و شانده سیاسییه بن كه بۆ دانوستاندن ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت.
چه‌ند رۆژێكه له هه‌رێمى كوردستان باس له پێكهێنانى شاندێكى سیاسى له حزبه‌كانى كوردستان ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ى له به‌غدا دانوستاندن له‌سه‌ر كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم وحكوومه‌تى عێراق بكه‌ن.
پێشتر هه‌ر یه‌كه له كۆمه‌ڵى ئیسلامى و یه‌كگرتووى ئیسلامى ره‌تیان كرده‌وه به‌شدارى له شانده‌كه بكه‌ن، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى حزبى شیوعى له‌م شانده به‌شدار ده‌بێت، كاوه مه‌حموود سكرتێرى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزبى شیوعى كوردستان بێ ئاگایى ته‌واوى خۆى له‌م بابه‌ته نیشان دا.
كاوه مه‌حموود له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت گوتى، “كەس بە ئێمەی نەگوتووە بەشدار بن لەو شاندە سیاسییه، هیچ زانیارییه‌كمان لەبارەی ئەو شانده نییه”.
گوتیشى، “كاتێك ئه‌وان له بابه‌تێكى وه‌ها ئاگادار كرانه‌وه ئه‌وا گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن”.