نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى عه‌ره‌بیه حه‌دس بڵاوى كردووه‌ته‌وه سبه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا واژۆى رێككه‌وتنێكى گشتى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه حه‌ده‌س له هه‌واڵێكدا ئاشكراى كردووه، سبه‌ى دووشه‌م 14ى كانوونى یه‌كه‌م نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنێكى گشتگیرى نه‌وت و دارایى له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ماڵپه‌ڕه‌كه سه‌رچاوه‌ى زانیارییه‌كانى ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام پێشتر چه‌ندان په‌رله‌مانتار ئاشكرایان كردبوو له‌م چه‌ند رۆژه‌دا رێككه‌وتنى كۆتایى ئه‌نجام ده‌درێت.