په‌رله‌مانتارێك: نابێت گه‌ڕان به‌ دواى گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان بوه‌ستێت

0

شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ به‌رپرسێكى عێراقى ئاشكراى كرد حكوومه‌تى عێراق پڕۆسه‌ى گه‌ڕانى به‌ دواى گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان راگرتووه‌. ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێ ئه‌م بڕیاره‌ پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره‌.

ئه‌مڕۆ جێگرى پارێزگاى موسه‌نا ئاشكراى كرد، حكوومه‌تى عێراق به‌ بڕیارێك كه‌ هۆكاره‌كه‌ى نازانرێ پرۆسه‌ى گه‌ڕانى به‌ داواى گۆڕه‌ به ‌كۆمه‌ڵه‌كان راگرتووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر روفاتى كوردى تێدایه‌.

بەهمەن كاك عەبدوڵا لە لیژنەی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، لە پەرلەمانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بە نوچەنێتی راگەیاند، “وەك لیژنە ئێمە ئاگاداری ئەو بڕیارە نیم ، بەڵام ئەوە گەر وا بێت سەرپێچی دەستوورە چونكە ناكرێت گەڕان بەدوای گۆڕە بەكۆمەڵەكان رابگرێت جا كورد بن یان هەر كەسێكی دیكە بێت “.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ پێیوابوو عێراق پاساوێكى له‌ راگرتنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ نابێت، مه‌گه‌ر كێشه‌ى دارایى بێت، دووپاتیشى كرده‌وه‌ وه‌ك لیژنه‌ تا سه‌یرى بڕیاره‌كه‌ نه‌كه‌ن هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ ده‌رناخه‌ن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com