شلێر سه‌عید، نوچه‌نێت
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوو له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند مانگرتنى په‌رله‌مانتاران كۆتایى هات و سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌ڵێنى دانیشتنى په‌رله‌مانى داوه.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوو له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆبوونه‌ته‌وه، وه‌ك په‌رله‌مانتارانى مانگرتوو كۆمه‌ڵێك یاداشتیان به سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان داوه.
هه‌ڵه‌دنى گوتى، یاداشتێكمان به سه‌رۆكى په‌رله‌مان داوه بۆئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى په‌رله‌مان بكرێت و پێشتر دوو لیژنه‌ى ناوخۆ و مافى مرۆڤ راسپێردرێن بۆئه‌وه‌ى راپۆرتێك له‌سه‌ردۆخى ئێستا و خۆپێشاندانه‌كان ئاماده بكه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرایشى كرد كه سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌ڵێنى ئه‌و دانیشتنه‌ى داوه و گوتیشى، “هیوادارین به‌ڵێنه‌كه‌ى ببێت به كردار”
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه هه‌ڵه‌دنى باسى له‌وه كرد دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆتایى به مانگرتنه‌كه ده‌هێنن و گوتیشى “به مانگرتن 60% ئامانجه‌كه‌مان پێكاوه”.