نوچه‌نێت
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق به نووسراوێكى فه‌رمى داوا به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات ژماره‌ى راوێژكاره‌كانى ئاشكرا بكات له‌گه‌ڵ گرێبه‌ست و ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆیان خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ نووسراوێكى حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى دیوانى په‌رله‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار وسه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه كراوه، داوا ده‌كرێت په‌رله‌مان له ژماره‌ى راوێژكاره‌كان ئاگادار بكرێته‌وه.
له ده‌قى نووسراوه‌كه هاتووه، به‌گوێره‌ى ماده‌ى 61/ بڕگه‌ى دووه‌م، 61 بڕگه‌ى پێنجه‌م له ده‌ستوور. تكامان وایه ژماره‌ى ئه‌و راوێژكارانه‌مان پێبده‌ن كه له به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌ى له دیوانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار دامه‌زراون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى به گرێبه‌ست دامه‌زراون و هه‌روه‌ها بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه یه‌كێك له‌وان وه‌ریده‌گرێ.
وه‌ك له نووسراوه‌كه دیاره ئه‌مڕۆ 13ى كانوونى یه‌كه‌م له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى واژۆ كراوه.
