نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق گه‌یشته شنگال بۆئه‌وه‌ى چاودێرى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى شنگال بكات، به‌ڵام بێئه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانى ته‌واو بكات كۆتایى به سه‌ردانه‌كه‌ى هێناوه.
سه‌عد معن گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له په‌یامێكدا كه له تویته‌ر بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئاشكراى كردووه به‌یانى ئه‌مڕۆ عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق سه‌ردانى شنگالى كردووه بۆئه‌وه‌ى فه‌رمانگه ئه‌منییه‌كانى شاره‌كه به‌سه‌ر بكاته‌وه و چاودێریى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى شنگال بكات.
سه‌عد باس له‌وه‌یش ده‌كات غانمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى شنگالى به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
كه‌چى له هه‌مان كاتدا هه‌ندێك له ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، به‌هۆى خراپى كه‌شوهه‌وا غانمى نه‌یتوانیوه ته‌واوى ئه‌ركه‌كانى ئه‌نجام بدات، بۆیه كۆتایى به‌سه‌ردانه‌كه‌ى هێناوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تاى مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى به‌غدا له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال رێككه‌وتن و هه‌فته‌ى رابردوو به‌شێك له‌و هێزه بیانییانه‌ى له‌ناو شنگال بوون له شاره‌كه كشانه‌وه.