نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى به‌یانى ئیماراتى له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات ئامانجى نزیكبوونه‌وه و به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئوردن و میسڕ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق ده‌یه‌وێ رێگایه‌كى وشكانى تر بدۆزێته‌وه.
راپۆرته‌كه‌ى “به‌یان” باس له‌وه ده‌كات چه‌ند ساڵێكه عێراق ده‌یه‌وێ رێگا كۆنه‌كانى زیندوو بكاته‌وه و هاتوچۆ و رێگاى بازرگانى خۆى فراوانتر بكات.
جیا له‌وه‌یش ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستا له ناوچه‌كه هه‌یه گه‌ڕان به‌دواى رێگایه‌كى تر له‌لاى عێراق بووه‌ته پێویستی.
به‌شێوه‌یه‌كى پوخت راپۆرته‌كه باس له رێگاكانى عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنێ كه بارودۆخى هاتوچۆ و بازرگانى ئێستاى عێراق له‌بار نییه. رۆژنامه‌ى به‌یان ده‌ڵێ تاكه رێگه‌ى ئاوى عێراق له‌به‌سڕه‌یه و ئه‌ویشت به هۆى ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كان و نه‌بوونى ئاسایشێكى باش له‌بار نییه، بۆیه زۆرجار شتومه‌كى بازرگانه‌كان دره‌نگ ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ده‌روازه‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌وه‌یش به‌هۆى ململانێیه‌كانى به‌غدا و هه‌رێم جێگیر نییه، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه سووریایه كه به‌هۆى جه‌نگه‌وه ئه‌م رێگایه ماوه‌یه‌ك به ته‌واوى به‌كه‌ڵكى بازرگانى نه‌هاتووه.
رۆژنامه‌ى به‌یان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، بۆیه له‌و كاته‌دا ئوردن و میسڕ له فراوانتركردنى رێگاكانى ده‌ره‌وه هاوكارى عێراق ده‌بن.