پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا رەخنە لە سەرەكوەزیرانی ئێستای عێراق مستەفا كازمی دەگرێت و دەڵێ “كەركووكی پشتگوێ خستووە..”
رێبوار تەها پەرلەمانتاری یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسییویەتی “پارێزگایه‌كی وه‌ك كه‌ركوك، تا ئێستا رۆژانه‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كاره‌بای لێده‌بڕدرێت، به‌جۆرێك رۆژانه 19 كاتژمێر كاره‌با له كەركوك نیه، واتا رۆژانه ته‌نها 5 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێت به هاوڵاتییان، ئه‌م كاره‌با بڕینه به‌رده‌وامه‌ش به‌و شێوه‌یه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر خوێندكاران كه حكومه‌ت خۆی بڕیاری داوه خوێندنیان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی (ئۆن لاین) بێت، ئێمه نازانین خوێندكاران چۆن بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن له‌كاتێكدا كاره‌با به‌و شێوه به‌رده‌وامه نه‌بێت”.
دەشڵێ “هاوڵاتیانی توشبوو به كۆرۆنا، زۆربه‌یان به‌پێی رێنماییه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌كردن له‌نێو ماڵ، له‌ماڵه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، به‌وجۆره‌ش كاره‌با بڕین كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پێداویستییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش، ئه‌م حاڵه‌ته یه‌كێكە له‌و ده‌یان حاڵه‌ته سلبییانه‌ی كه پارێزگای كه‌ركوك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان دووچاری بووه، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین كێشه‌ی تر كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، لانیكه‌م گوێی لێنه‌گیراوه، جا چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن؟”.
ئەو پەرلەمانتارە داوا لە مستەفا كازمی سەرەك وەزیرانی عێراق دەكات “رۆڵی خۆی ببینێت له روانینه‌كانی بۆ كۆتایی خاڵ له به‌دواداچوون و چاودێریكردنی كاروباره‌كانی هاوڵاتیان”.
ئاماژە بەوەش دەكات كە “ئه‌وه‌ی ناشكرێت به‌رده‌وام بێت، ئه‌و پشتگوێخستنه‌ی پارێزگاكه‌و دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی، ناشمانه‌وێت هه‌روه‌ك حكومەتەكانی پێشووتر خۆی له ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر هاوڵاتییانی كه‌ركوك بدزێته‌وه‌و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كات”.