نوچه‌نێـت
ئه‌مڕۆ17 ساڵ به‌سه‌ر گرتنى سه‌دام حوسێن دیكتاتۆرى عێراق تێده‌په‌ڕێ، ماڵپه‌ڕى جه‌زیره له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ ئه‌و كاته‌ى سه‌دام گیرا بارودۆخى سروشتى نه‌بوو، 750 هه‌زار دۆلارى لابوو.
له 13ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2003 سه‌دام حوسێن له ژێرزه‌مینێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكا گیرا. ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و چه‌ند زانیارییه‌كى نوێى ئاشكرا كردووه.
له‌وانه ده‌ڵێ ئه‌و كاته‌ى سه‌دام گیرا بارودۆخى سروشتى نه‌بووه، تا ئێستا نه‌زانراوه به‌هۆى به‌كارهێنانى ده‌رمانێك بووه، یاخود به‌هۆى ئه‌وه بووه ماوه‌یه‌كى زۆر بووه له ژێرزه‌مین بووه.
سه‌باره‌ت به كه‌لوپه‌له‌كانى سه‌دام ده‌ڵێ، ته‌نیا ده‌مانچه و تفه‌نگ و هه‌ندێك خواردن و جلوبه‌رگ و بڕه پاره‌یه‌كى لا بووه كه 750 هه‌زار دۆلار بووه.
سه‌دام حوسێن یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین دیكتاتۆره‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م وجیا له‌وه‌ى سته‌مى له ته‌واوى عێراقییه‌كان كردووه، دژایه‌تییه‌كى گه‌وره‌ى كوردى كردووه تاوانه‌كانى جینۆساید و ئه‌نفال و كیمیابارانى ده‌رهه‌ق به كورد ئه‌نجام داوه