كازمی بە باوەشێك دۆسییەی جیاجیاوە دەچێتە توركیا

0

(نوچەنێت)

بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو  سەرەكوەزیرانی عێراق سەردانی توركیا بكات و لە ئێستاشدا ئەو تەورو باسانە ئاشكرا كران كە كازمی دەیەوێ لەو سەردانەیدا لەگەڵ ئەردۆغان قسەیان لەسەر بكات.

باڵیۆزی عێراق لە تورکیا گرنگترین ئەو تەوەر و بابەتانەی ئاشکرا كر كە کازمی لە سەردانەکەی بۆ تورکیا تاوتوێ دەکات کە بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجامی بدات.

حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە تورکیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، ڕایگەیاند “مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق  لە 17ی ئەم مانگەدا لەسەر داوای سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقیش بەمزوانە بەرەو ئەنقەرە بەڕێدەکەوێت بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ سەردانەکە”.

ڕوونیشیکردووەتەوە، “كازمی و شاندی یاوەری لەو سەردانەدا دۆسیە سیاسی و ئابورییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەكەن سەرەڕای دۆسیەی پەتای كۆرۆنا، سەردانەکەش تەواوكاری دانوستاندنەكانی نێوان عێراق و توركیایە لەبارەی دۆسیەكانی ئاو و پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەكانی نێوانیان”.

جەنابی ئاماژەی بەوەشکردووە، “بڕیارە کازمی پرسی کاراکردنەوەی لیژنەی باڵای ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێی بکات کە لەلایەن وەزیری نەوتی عێراق وەزیری وزەی تورکیا سەرپەرشتی دەکرێت، پارە بلۆک کراوەکان، کێشەی ڕەوندی عێراقی لە تورکیا، سپیکردنەوەی پارە، پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی عێراق، ئاسایشی سنورەکان و ڕێگرتن لە دزەکردنی تێرورستان، کۆمەڵێک دۆسیەی دیکەن کە بڕیارە لەوسەردانەدا کازمی تاوتوێیان بکات”.

لەناوەڕاستی تشرینی یەكەمی 2020، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا بە فەرمی داوای لە كازمی كرد سەردانی توركیا بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com