جۆن بۆڵتۆن بەدووری دەزانێت، ترامپ بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خۆی كاندید بكاتەوە

0

(نوچەنێت)

جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری پێشووی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئاساییشی نیشتمانی، بەدوورى دەزانێت جارێكی تر دۆناڵد ترامپ بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی لە 2024 خۆی كاندید بكاتەوە.

لەدیدارێكی كەناڵی CNN ی ئەمەریكی كە دوێنێ شەممە بڵاوكرایەوە بۆڵتۆن وتی “پێموانیە ترامپ جارێكی تر خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا كاندید بكاتەوە، چونكە ناوبراو ناتوانێ‌ ببێتە غروفەر كلیفلاندی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا كە لەدوای ئەوەی بوو بە 22 مین سەرۆك جارێكی تریش توانی ناسنامەی 24 مین سەرۆكی ئەمەریكا بەدەست بهێنێتەوە”.

ئەو قسانەی جۆن بۆڵتۆن لەكاتێكدایە كە پێشتر هەمان ئەو كەناڵە ئەمەریكییە ئەوەی بڵاوكردبووە كە ئەگەری هەیە دۆناڵد ترامپ خۆی بۆ سەرلەنوێ خۆكاندیدكردنەوە بۆ هەڵبژاردنەكانی 2024 ئامادە بكاتەوە و لەهەوڵدانیشدایە باڵ بەسەر لیژنەی نیشتمانی پارتی كۆمارییدا بكێشێت بۆ ئەوەی بتوانێ جارێكی تر خۆكاندیدكردنەوەی مسۆگەر بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com