نوچه‌نێت
د.به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، له دوو رۆژى داهاتوو هه‌ولێر و به‌غدا ده‌گه‌نه دوا رێككه‌وتن و رایده‌گه‌ینن.
د.به‌شیر له دیمانه‌یه‌كى دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى كوردستانى پارتى، باسى له دانوستاندنى نێوان شاندى هه‌رێم و به‌غدا كرد و گوتى، “تا ئێستا دانوستاندنه‌كه به‌رده‌وامه و له‌وانه‌یه دوو رۆژى تر بگه‌نه دوا رێككه‌وتن”
سه‌باره‌ت به دانیشتنى ئه‌مڕۆ كه له‌نێوان شاندى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق و سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، د. به‌شیر حه‌داد گوتى، “له كۆبوونه‌وه‌كه هیچ بڕیارێكى نوێ نه‌دراوه. هه‌ست ده‌كه‌ین به‌غدا درێژه به بابه‌ته‌كان ده‌دات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق باسى له‌وه كرد، رێككه‌وتنه‌كان هه‌ر ئه‌وانه‌ى كۆنن به‌ڵام به‌رواره‌كه‌یان ده‌گۆڕێت و هیچ بڕگه‌یه‌كى نوێى بۆ زێده ناكرێت و ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنه كۆنه‌كان ده‌بێت.