نوچه‌نێت
شاندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆبووه‌وه، به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى نووسینگه‌ى كازمى دووپات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى كراوه‌ته‌وه.
میدیاكانى عێراق ناوه‌ڕۆكى راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى كازمى بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه كازمى و حه‌لبووسى سه‌رۆكایه‌تیان كردووه.
دانوستاندن له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان كراوه و دووپات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى كراوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و داهاته‌ى له یاساكه دیارى كراوه به یه‌كسانى به‌سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق دابه‌ش بكرێت.