شلێر سەعید، تایبەت بەنوچە نێت
له ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان تیرۆریستێكى خۆكوژ خۆى به كاروانێكى سه‌ربازى ته‌قانده‌وه و له ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێك به ناوى محه‌مه‌د سه‌باح كوژرا.
ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان تیرۆریستێكى خۆكوژ خۆى به كاروانێكى سه‌ربازى ته‌قانده‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه عێراقییه‌كان به “نوچه‌نێت”ى راگه‌یاند، لە نزیك ناحیەی سەرگەڕان تیرۆرستێکی داعش خۆی بە فەوجی سێی لیوای ٥١ سەر بە فیرقەی١٤ی سوپای عێراقدا تەقاندەوە، لەئەنجامدا ئەفسەرێک بە پلەی ملازم بە ناوی محەمەد سەباح محەمەداوی کوژراوە .
پێشتر له میدیا عێراقییه‌كان وه‌ها بڵاوكرایه‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك شارى مه‌خموور بووه، رزگار ئیسماعیل قایمقامى مه‌خموور ره‌تیكرده‌وه رووداوێكى له‌م جۆره له مه‌خموور بوو بێت، رزگار روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى دا به‌هۆى نزیكى رووداوه‌كه له مه‌خموور میدیاكان وایان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
رزگار ئیسماعیل به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، لە گوندێكی سەربەناحیەی سەرگەڕان سەربة قەزای دوبز /كەركووك تەقینەوەیەكی خۆكوژی روویدا و لە ئەنجامدا ئەفسەرێكی عێراقی شەهید بووه.
گوتیشی، “چونكە روداوەكە لە دەره‌وەی سنووری ئێمە بووە، بەدواداچونمان بۆنەكردووە ئەوەی ئێمە ئاگادارین رووداوەكە خۆكوژى بووه”.
