شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێ، “به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه و ناشةفافيةى له كوردستان دروست بووه، سیسته‌مى دارایى هه‌رێم شڵه‌ژاوه”
دواى تێپه‌ڕبوونى دوو مانگ حكوومه‌تى هه‌رێمى ته‌نیا مووچه‌یه‌كى داوه و وه‌ك روونكردنه‌وه‌یشى داوه به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ى قه‌رز كردووه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئاخۆ داهاتى حكوومه‌ت له دوو مانگى رابردوودا به‌شى مووچه‌ى تر ناكات؟ شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌لاى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى نییه.
شێركۆ جه‌وده‌ت له به‌شێكى قسه‌كانى گوتى، “سیسته‌مى دارایی هه‌رێمى كوردستان شڵه‌ژاوه و نادیاریى زۆرى تێدایه و هه‌ر جاره‌و به‌بیانوویه‌ك داهاتى ناوخۆ ده‌شاردرێته‌وه”
شێركۆ جه‌وده‌ت دواتر ده‌ڵێ، “60 رۆژى رابردودا نزیكى ملیارێك دۆلار داهات هه‌بووه به‌وه‌ى له به‌غداوه‌ش هاتووه، بۆیه ئه‌وه ناشه‌فافیه له دارایی هه‌رێم له ده‌ره‌نجامدا بێ متمانه‌ى له لایه‌ن هاووڵاتیان دروستكردووه”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى حكوومه‌ت ده‌توانێ مووچه‌ى مانگى 11 بدات ؟ شێركۆ جه‌وده‌ت ده‌ڵێ، “كاتێك حه‌وت ساڵبێت بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌كرابێت ئه‌وا باشتره له حكوومه‌ت بپرسن ئاخۆ مووچه ده‌درێت یان نا، چونكه هیچ زانیارییه‌ك له‌لایه‌ن ئێمه نییه”.