نوچه‌نێت
حه‌سه‌ن ئالى په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له عێراق رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ شاندى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى كۆده‌بنه‌وه.
حه‌سه‌ن ئالى په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاندووه، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق، شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا له‌گه‌ڵ كازمى كۆده‌بنه‌وه.
شانده‌كه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له رۆژى پێنجشه‌مى رابردووه‌وه له به‌غدایه و له دوو رۆژى رابردوودا چه‌ندان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى عێراق كردووه.
له‌سه‌ر ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان زانیارى جیاواز بڵاوده‌كرێنه‌وه، هه‌ندێك دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه پێشكه‌وتنێكى به‌رچاو له دانوستاندنه‌كان روویداوه و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه هه‌ندێكى تر ده‌ڵێن تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆ نییه.