وتەبێژی قوباد تاڵەبانی لەبارەی كۆبوەنەوەكانی شاندی هەرێم زانیاری نوێ بڵاودەكاتەوە

0

(نوچەنێت)

بڕیارە‌ پاش نیوە‌ڕۆی ئە‌مڕۆ شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌ بە‌غدا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆببێتەوە و وتەبێژی قوباد تاڵەبانیش کۆبوونەوەکە بە “گرنگ” ناودەبات. 

لە‌وبارە‌یە‌وە‌ سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان  كەمێك پێش ئێستا ڕایگە‌یاند، بڕیارە‌ پاشنیوە‌ڕۆ كۆبونەوەی لوتكە لە ‌بە‌غدا ئە‌نجامبدرێت لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق‌ و سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق‌ و سەرۆكی لیژنەی دارایی، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنیە‌تی رێككەوتن لە‌نێوان هەرێم‌و بەغدا. 

سە‌میر ھە‌ورامی وتیشی، “شاندی هەرێم هەوڵی زامنكردنی 320 ملیار دینارەكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە یاسای كورتهێنانی قەرزدا دەدات”. 

لە ‌كۆبوونە‌وە‌كانی پێشوودا، لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كان، قوباد تاڵە‌بانی ڕایگە‌یاند، “ئامادە‌ین رێككە‌وتن لە‌سە‌ر پرسی نە‌وت و دارایی بكە‌ین و ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر حكومە‌تی ھە‌رێمە‌ بە‌پێی یاسا و دە‌ستور جێبە‌جێی دە‌كە‌ین، لە‌بە‌رامبە‌ردا دە‌بێت ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم دیاری بكرێت و بدرێت.”  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com