بە لیستێكی 13 مەتری، ئەردۆغان بە فرۆشتنی دامودەزگاكانی دەوڵەت تۆمەتبار دەكرێت

0

(نوچەنێت)

پەرلەمانتارێكی ئۆپۆزسیۆنی توركیا لەناو هۆڵی پەرلەمانی وڵاتەكەیدا  لیستێكی شەرمەزاركەری لەبارەی فرۆشتنی دامودەزگای دەوڵەتەوە لەلایەن ئەردۆغانەوە بڵاوكردەوەو ئەمەش وەك وەڵامدانەوەیەك بوو بۆ سەرۆككۆماری توركیا، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر وتبووی “دامودەزگاكانی دەوڵەت نافرۆشرێن، بەڵكو گەشەیان پێدەدرێن”.

ئەحمەد كایا پەرلەمانتاری پارتی گەلی كۆماری لە بەردەم پەرلەمانی ووڵاتەكەیدا لیستێكی 13 مەتری بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە ئەو لیستە  تەواوی ئەو كەلوپەل و دامودەزگایانەی توركیای تێدا تۆمار كراوە كە رەجەب تەییب ئەردۆغان لەماوەی 18 ساڵی حوكمڕانیدا، فرۆشتویەتییە وڵاتانی بێگانە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (سوزجو) ی توركی، ئەو پەرلەمانتارە لەناو هۆڵی پەرلەماندا ئەو لیستە دوورو درێژەی راخست و بە ئەندامان و سەرۆكایەتی پەرلەمانیش گووت “سەیری كەن ئەو لیستە بریتییە لەهەموو ئەو دەزگاو كارگە و كەلوپەلانەی كە پێشتر  (پارتی گەلی كۆماری) لەكاتی دەسەڵاتدارێتی توركیادا بونیادی نابوون و لە لیستەشدا دەردەكەوێ‌ هەموو ئەو شتانە و زیاتریش لەلایەن سەرۆك كۆماری ئێستای توركیاوە فرۆشراون”.

ماوەیەكە ئەردۆغان كەوتۆتە بەر رەخنەو ناڕەزایەتی زۆری پارتەكانی توركیا بەهۆی ئەوەی خەریكە زۆربەی پرۆژە گرنگەكانی ئەو وڵاتە  دەفرۆشێتە وڵاتی قەتەر و دوایین شتیش كە فرۆشتویەتی %10 ی بۆڕسەی ئیستەنبۆڵ بوو بەو وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com