ئەمڕۆ یان سبەی 320 ملیار دینارەكەی هەرێم خەرج دەكرێت

0

(نوچەنێت)

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش ئاشكرایكرد: رۆژی شەممە یاخود یەكشەممە 320 ملیارەكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت.

 فەیسەڵ عیساوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “لە كۆبونەوەكانی شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان پێشنیازی جیاواز كراون بۆ ئەو بڕە پارەیەی بەغدا بۆ مانگی تشرینی یەكەم بۆ هەرێمی بنێرێت”.

ئەوەشی ئاشكراكرد “دوایین پێشنیاز ئەوەیە، داهاتی نەوتی و نانەوتی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بخرێتە بەردەم حكومەتی عێراق، ئەویش داهاتەكان كۆبكاتەوە و لەسەر ئەو بنەمایە بڕێك پارە رەوانە بكات”.

باسی لەوەشكردوە: كۆبونەوەیان لەگەڵ شاندی باڵای هەرێم زۆر باش و راشكاوانە بوە، هەموو لایەك هەوڵدەدەن كێشەكان چارەسەر بكەن بەمەرجێك پابەند بن، هەروەها رۆژی شەممە یان یەكشەممە 320 ملیار دینارەكە خەرج دەكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com