(نوچەنێت)
گۆڤاری تایمی ئەمەریكی هەریەکە لە جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا و کەمالا هاریس وەکو کەسایەتی ساڵی 2020 دەستنیشان دەکات.
ئێدوارد فێلسنتال، سەرنوسەری گۆڤاری تایم رایگەیاند، بایدن و هاریس ئەو ڕێزەیان پێدرا بۆ “گۆڕینی چیرۆکی ئەمەریکاییەکان، بۆ نیشاندانی ئەوەی هێزی لێکتێگەیشتن گەورەترە لە توڕەیی و دابەشبون، بۆ نیشاندانی تێڕوانینی هاتنەوە سەرخۆ لە دەمی جیهانێکی دڵشکاودا”.
لە دوای سەردەمی سەرۆک فرانکلین رۆسڤێڵتەوە هەمو سەرۆکێکی هەڵبژێردارو لە ماوەی تێرمەکەیدا جارێک بوە بە کەسایەتی ساڵ
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە دوای سەردەمی سەرۆک فرانکلین رۆسڤێڵتەوە هەموو سەرۆکێکی هەڵبژێردارو لە ماوەی تێرمەکەیدا جارێک بوە بە کەسایەتی ساڵ، زیاتر لە 10 لەوانەش لە ساڵی هەڵبژاردنیاندا بوە، بەڵام ئەمە یەکەم جارە جێگری سەرۆکیشیان تێکردوە.
کاندیدەکانی تری کەسایەتی ساڵی بریتی بون لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ئەنتۆنی فاوچی و کارمەندانی تەندروستی لەگەڵ بزوتنەوەی دادپەروەری ڕەگەزی
بەپێی کۆڤارەکە، کاندیدەکانی تری کەسایەتی ساڵی بریتی بون لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەری دامەزراوەی نیشتیمانی حەساسیەت و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان لە ئەمەریکا و کارمەندانی تەندروستی لەگەڵ بزوتنەوەی دادپەروەری ڕەگەزی.
جێی باسە کەسایەتی ساڵی 2016ی گۆڤاری تایم ترەمپ بوو، لەو ساڵەی کە سەرۆکایەتی بردەوە و لەسەری نوسرابوو ترەمپ “گۆڕانکاری لە رێبەرایەتی هەردو پارتی سەرەکی سیاسیدا هێنایە ئاراوە و بە شێوەیەکی کاریگەرانە ئاکاری سیاسی فەرمانی نێونەتەوەیی گۆڕی”.
جۆ بایدن و کەمالا هاریس بوونە کەسایەتی ساڵ
0
Share.