(نوچەنێت)
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا دانی بە شكستی خۆی لە هەڵبژاردنەكەی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی داناو روو لە جۆ بایدنی سەرۆکی ھەڵبژێردراویش دەكات و دەڵێت، “ئێستا تۆ سەرۆکی ئەمەریکایت، ئەگەر چی دۆڕاویت”.
ئەمڕۆ شەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا لە پێنج تیویتیدا رەخنەی توندی لە دادگای باڵای وڵاتەکەی گرت و جارێکی تر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بە “ساختەکاری” وەسف کرد.
راشیگەیاند، “ئایا نابێت دەنگدەران ئەوەبزانن کە داواکاری گشتیش دەیزانێت؟ دادگای باڵا شەرمەزاری کردین. میدیا، سەرکردایەتی کۆنگرێس، پارتی دیموکرات و ھەموویان”.
دەشڵێت، هیچ جێی سەرسوڕمان نیە ٧٤ ملیۆن دەنگی تۆمار کراوی ئەمەریکی بۆ ئەوبووە. کە چی هێشتا ئەنجامەکان قەبوڵ ناکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی ئەمەریکا شایستەی ئەوەیە وەڵامەکانی دەستبکەوێت، دواش بکەوێت باشترە لەوەی نەبێت.
هاوکات بە جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا و رکابەرە دیموکراتەکەی دەڵێت، “ئێستا تۆ سەرۆکی ئەمەریکایت. چەند جارێک ئەوەت دووبارەکردووەتەوە کە تاکە سەرۆکی زۆرترین دەنگت لە مێژووی دەنگدانی ئەمەریکا بەدەست هێناوە، بەڵام ئەوەی دەرکەوتووە ئەوەیە تۆ دۆڕاویت. لەبەر ئەوەی ناتوانی لەبەردەم دادگادا بووەستی وا خۆت دەردەخەی زۆر باشبیت”.
لە کۆتا تویتیدا دەڵێت، کەسانی تریش لەکەمترین ماوەدا لە داهاتوودا سکاڵا تۆمار دەکەن. بەڵام کەس سەیریان ناکات لەبەر چەندین هۆکار.
لە ٣ی تشرینی دووەم، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو و تیایدا جۆ بایدن بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە راگەیاندرا، بەڵام بەردەوام ترەمپ ئەنجامی راگەیاندراوی هەڵبژاردنەکانی رەتکردووەتەوە و چەندین جار بە هەڵبژاردنێکی ساختەی وەسفکردووە.