ئێران ئەو رۆژنامەنووسەی لەسێدارە دا

0

(نوچەنێت)

ئاژانسی نوری نیمچەفەرمی ئێرانی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕوحوڵا زەم، ڕۆژنامەنوسی بەرهەڵستار کە تۆمەتبارکرابوو بە هاندانی توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019 لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارە دراوە. 

ساڵی 2019 دوای چەندین ساڵ لە ژیان لە تاراوگە، تشرینی یەکەمی 2019 سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای کرد، توانیویانە ئەو ڕۆژنامەنوسە بەرهەڵستکارە لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ بڕفێنن و بیبەنەوە بۆ ئێران، دواتر ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کرد کە ڕوحوڵا لە عێراق دەستگیرکراوە.

مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، دادگای ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر ڕوحوڵادا سەپاند بە تۆمەتی ”الإفساد علی اڵارچ“ خراپەکاری لەسەر زەوی. 

بەرپرسانی ئێرانی ئەو ڕۆژنامەنوسە کە دامەزرێنەری ماڵپەری “ئامەد نیوز” بوو تۆمەتبار دەکەن بە هاندان بە توندوتیژی دژی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی سێشەممە 8 ی مانگی 12 ڕایگەیاند کە تۆمەتی سەرەکی لە دژی ڕوحوڵا زەم، بەڕێوەبردنی کەناڵی تێلێگرامی ئامەد نیوز (دەنگی گەل) بوو کە زیاتر لە ملیۆنێک خەڵک سەیری هەواڵەکانی دەکەن و ئەوان بە هاندەری توندوتیژی دەزانن لە کاتی خۆپێشاندانەکانی پاییزی ساڵی 2018دا.

ڕوحوڵا 17 تۆمەتی جۆراوجۆی ڕووبەڕووکرایەوە لەوانەیە، دامەزراندنی ئامەد نیوز، هەڕەشەکردنی لە ئاسایشی نیشتمانی، سیخوڕیکردن بۆ هەواڵگری فەڕەنسا و ئیسرائیل.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com