نوچه‌نێت
به‌رپرسێكى باڵاى سوپاى ئه‌مریكا ئاشكراى كردووه، به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌ى پێشبینیكراوى ئێران هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خراونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى پۆلیتیكیۆى ئه‌مریكى داوه و باسى له‌وه كردووه نه‌وه‌ك ته‌نیا له عێراق به‌ڵكو له ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هێزه‌كانى ئه‌مریكا خراونه‌ته حاڵه‌تى ئه‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشییه‌وه.
به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێ هه‌ڕه‌شه‌كه‌ى ئێران له عێراق و ئه‌فغانستان ده‌بێت، به تایبه‌تى له عێراق ئه‌گه‌رێكى زۆرى هه‌یه میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران هێرش بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كه ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه پێیوایه ئێران گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى له دۆناڵد تره‌مپه‌وه و بۆ جۆ بایدن ده‌كاته هه‌لێك بۆئه‌وه‌ى زه‌برێك له هێز و به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه بكێشێ.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و له كه‌نداو چه‌ند رێكاریكییه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى سنوورێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ئێران دابنێن.