نوچه‌نێت
شاره‌زایانى عێراقى ده‌ڵێن گرێبه‌ستى فرۆشتنى نه‌وتى عێراق به چین به نرخى ئێستا، زیانێكى گه‌وره‌ى ئابوورى و سیاسى به عێراق ده‌گه‌ینێ.
چه‌ند رۆژێكه باس له گرێبه‌ستێك ده‌كرێت كه بڕیاره له‌نێوان كۆمپانیاى چینگواى ئویلى چینى و كۆمپانیاى سۆمۆى عێراق واژۆ بكرێت. به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه چین دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار به عێراق ده‌دات له‌به‌رانبه‌ر 48 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ماوه‌ى ساڵێكدا له‌عێراق وه‌رده‌گرێت.
شاره‌زایانى عێراقى له راپۆرتێكى كه‌ناڵى حوڕه ده‌ڵێن ئه‌مه له هه‌ر دوو رووى سیاسى و ئابوورى زیان به عێراق ده‌گه‌ینێ.
له‌رووى سیاسییه‌وه ده‌سه‌ڵاتى چین له عێراق زیاد ده‌كات و كاتێكیش ده‌زانرێ ئه‌مریكا ئاماده نییه ده‌ستبه‌ردارى عێراق بێت، بۆیه به گوته‌ى عومه‌ر عه‌بدولستار كه شاره‌زاییه‌كى عێراقییه ئه‌مه وا ده‌كات عێراق ببێته مه‌یدانێك بۆ ململانێى چین و ئه‌مریكا.
ده‌گوترێ له رووى ئابووریشه‌وه زیان به عێراق ده‌گه‌ینێ، سه‌فوان قوسه‌ى كه ئابووریناسێكى عێراقییه ده‌ڵێ، نرخى نه‌وت جیگیر نییه، به‌ڵام ئاراسته‌كه‌ى به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه، كاتێك عێراق به نرخى كه‌متر نه‌وت ده‌فرۆشێ ئه‌وا زیانێكى گه‌وره‌ى پێده‌گات.