نوچه‌نێت
شه‌وى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له تویتێكدا نیگه‌رانى خۆى بۆ خۆپێشاندانه‌كانى سلێمانى ده‌ربڕیوه و به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى داوه.
مسته‌فا كازمى توتێكى به زمانى كوردى و عه‌ره‌بى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ره‌وایه‌تى به توڕه‌یى خه‌ڵك ده‌دات و ده‌ڵێ، له ئه‌نجامى كه‌ڵه‌كه‌بوونى چه‌ندان ساڵه‌ى رابردوو بووه. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه به رژدى كار ده‌كات بۆئه‌وه‌ى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
له تویته‌كه‌ى كازمى هاتووه، “بەقووڵی هاوسۆزم لەگەڵ خەم و ژانی خەڵکی خۆمان لەهەرێمی کوردستان، بەتایبەت شاری سلێمانی شاخ و رۆشنبیری و ڕەسەنایەتی، توڕەییان پاساودارە چونکە بەرهەمی ساڵانێکی زۆر و چەندین دەیەی پێشووە، بەجدی کاردەکەین لەسەر شایستەییەکانی گەل لەهەموو شارێکی عێراق”.
هاوكات فه‌یسه‌ڵ عیساوى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌له‌مانى عێراق ئاشكراى كردووه ئه‌مڕۆ شه‌موو یان سبه‌ى 320 ملیار دینارى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه ده‌كرێت.