نوچه‌نێت
میدیاى فه‌رمى یه‌كێتى توانج و گاڵته به‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى گۆڕان ده‌كات كه به نیازبوون له سلێمانى به‌شدارى خۆپێشاندان بكه‌ن و به “شێر سلێمانى و….. هه‌ولێر” ناویان ده‌بات.
ئه‌مڕۆ چوار په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به نیازبوون بگه‌ڕێنه‌وه سلێمانى له‌وێ به‌شدارى له خۆپێشاندانه‌كان بكه‌ن، كه‌چى له‌لایه‌ن بازگه‌ى” یه‌كێتییه‌وه” رێگه‌یان پێنه‌درا.
ماڵپه‌ڕى pukmedia كه زمانحاڵى یه‌كێتییه، بابه‌تێكى به‌ن اوى “شێر سلێمانى و….. هه‌ولێر” بڵاوكردووه‌ته‌وه باس له‌و ده‌كات “پەرلەمانتاران عەلی حەمە ساڵح و دابان مەعروف و جەلال محەمەد لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازگەی ئاسایشی سێنانێ لە دۆڵی سماقوڵی رێگرییان لێ‌کرا بەرەو سلێمانی بێن و گەرێندرانەوە بۆ هەولێر “
ماڵپه‌ڕه‌كه راسته‌وخۆ ستایشى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌كات و ده‌ڵێ “رێگرییان لێ‌کرا موزایەدە بەسەر هاوڵاتیانەوە بکەن و خۆیان وا پشان بەن کە دەیانەوێت پشتیوانیان بکەن”.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه هه‌ندێك كۆمێنت بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێ ده‌ریبخات كارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌وان دروست بووه، چونكه ئه‌وان ناتوانن له هه‌ولێر خۆپێشاندان بكه‌ن و ده‌یانه‌وێ “ببن به شێرى سلێمانى”.