نوچه‌نێت
سێ په‌رله‌مانتارى پێشووى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه به نیازبوون خۆپێشاندان بكه‌ن له سلێمانى گیراون بزووتنه‌وه‌كه داوا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌كه له عه‌بدوڵاى مه‌لا نوورى و شێركۆ حه‌مه ئه‌مین و په‌یمان عزه‌دین كه به نیازبوون خۆپێشاندان بكه‌ن گیراون.
جیا له‌و په‌رله‌مانتاران باس له ده‌ستگیركردنى چه‌ندان كه‌سى تر له چالاكوانان ده‌كرێت كه ئه‌وانیش به‌نیازى خۆپێشاندان بوون.
ماڵپه‌ڕى KNN پوخته‌ى په‌یامێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانى ئاشتیانه‌ن و دواتریش بزووتنه‌وه‌كه داواى ئازادكردنى گیراوه‌كان ده‌كات.