شلێر سه‌عید، نوچه‌نێت
ئه‌مشه‌و ته‌قه له ماڵى یوسف حه‌سه‌ن قایمقامى كۆیه كرا و له لێدوانێكى تایبه‌تدا هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه و گوتى”هیچ زیانێكى گیانمان نه‌بووه”.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 11 و نیوى، ده‌ستدرێژێكى گولله له‌ماڵى یوسف حه‌سه‌ن قایمقامى قه‌زاى كۆیه كراوه، له لێدوانێكى تایبه‌تدا ناوبرا هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاست كرده‌وه.
یوسف حه‌سه‌ن به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، ده‌سترێژێكى فیشه‌ك له‌ماڵه‌كه‌مان كراوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكى گیانیمان نه‌بووه.
له رۆژى سێى ئه‌م مانگه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانه‌كانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردستان، گرژیى و ئاڵۆزى دروست بووه و تا ئێستا چه‌ندان باره‌گاى حزبى و حكوومى هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر و سووتێنراون.