(نوچەنێت)
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕۆژی سەركەوتن بەسەر داعش و ڕۆژی جیهانیی مافەكانی مرۆڤ بەزامنی كوردی پەیامێكی بڵاوكردەوە ڕایگەیاند، ئایندە و كەرامەت پەیوەستن بەوەی هەموو عێراقییەك مافی خۆی بەتەواوەتی وەربگرێت.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنجشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2020 لە ئەژماری تویتەرەكەی خۆیدا بڵاویكردۆتەوە دەڵێ “لە ڕۆژی سەركەوتن بەسەر داعش و ڕۆژی جیهانیی مافەكانی مرۆڤ، سەركەوتنی عێراقییەكان بەسەر داعش ئیرادەی ئازادیی بەرجەستەكرد.”
ئاماژەی بەوەشكردووە، “شەڕی بەرگری لە ئازادییەكان لە عێراق بەردەوام دەبێت و ناوەستێت، ئایندە و كەرامەت پەیوەستن بەوەی هەموو عێراقییەك مافی خۆی بەتەواوەتی وەربگرێت.”
