پارتی دووپاتی دەكاتەوە : هەرێم و بەغدا ڕێکدەكەون

0

(نوچەنێت)

گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر کێشەکانی بودجە بەردەوامە و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتیش ڕایگەیاند، هەردوولا لەبارەی کێشەکانەوە دەگەنە ڕێککەوتن. 

كاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئةمرؤ پێنجشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2020 بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕایگەیاند، ” ئەو شاندەی سەردانی بەغدای کردووە شاندی حکومەتە، چونکە کێشەکان تەکنیکین، لەبەر ئەوەش کاری حکومەتە دانوستان بکات بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن و بگەنە ڕێککەوتن”. 

وتیشی، “هەرێمی کوردستان و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن و پشکی هەرێمی کوردستان لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 دیاری دەکرێت.” 

دوێنێ چوارشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2020، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێککەوتن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت بودجەی 2021. 

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، کۆبونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت.  وتیشی، “کۆبونەوەکان ئەرێنی بوون و چاوەڕوانی وەڵامی بەغدا دەکەین”.   هەورامی ئاماژەی بەوە کرد کە شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگریی لەسەر ناردنی پارەی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەران کردووە و لە هەمان کاتدا پابەندی حکومەتی هەرێمی بە یاسای قەرزەوە دوپات کردۆتەوە.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com