(یەکگرتووی ئیسلامیی)ِش لەگەڵ شاندەكەی هەرێم ناچێتە بەغدا

0

(نوچەنێت)

یەكگرتووی ئیسلامیی رایگەیاند فراكسیۆنەكەیان لە پەرلەمان لەگەڵ شاندی هەرێم ناچێتە بەغدا و بۆ ئەم مەبەستەش وتەبێژی ئەو حزبە ئەو هەڵوێستەی حزبەكەی دووپات كردەوە.

بەپێی هەواڵێك كە میدیای یەکگرتوو بڵاویكردۆتەوە ، ئەمڕۆ پێنجشەممە  موستەفای سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی کردووە و  بانگهێشتی یەکگرتووی کردووە بۆ بەشداری کردن لە شاندی سیاسی هەرێم بۆ بەغدا، بەڵام ئەمینداری یەکگرتوو، بەشداریکردنی حزبەکەی بە گونجاو نەزانیوە و داواکەی رەتکردوەتەوە. 

 لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی پارتی و یەکێتی و گۆڕان كە لە رۆژی 8ی کانوونی یەکەمی 2020 سازكرا، بڕیاردرا لەسەر ناردنی دوو شاندی حکومی و سیاسی بۆ بەغدا، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا، پێشتر كۆمەڵی ئیسلامیی بەشداری خۆی لەو شاندە رەتكردەوەو ئێستاش یەكگرتووی ئیسلامی دەبێتە دووەم حزب كە خاوەن فراكسیۆنی پەرلەمانە و ئەو داوایەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رەتدەكاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com