عێراق لەریزبەندی سێیەمە لەجیهاندا كە زۆرترین رۆژنامەنوسی تێدا کوژراوە

0

(نوچەنێت)

یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ رۆژنامەنوسان ئاماری ساڵانەی خۆی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژە بە عێراق دەكات كە لە لیستی ئەو وڵاتانەیی لەماوەی ئەمساڵدا زۆرترین رۆژنامەنوس  و میدیاکاری تێدا کوژراون پلەی سێیەمی گرتووە.

ئەو ئامارەی یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ رۆژنامەنوسان لە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی  بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە، ئەمساڵ لە جیهاندا ٤٢ رۆژنامە نوس و میدیاکار کوژراون و ٢٣٥ یش زیندانیکراون.

سەبارەت بەعێراق هەروەك لەو ئامارەدا هاتووە، ئەو وڵاتە بە سێ حاڵەت هاوشێوەی ئەفغانستان و هیندستان و نەیجیریا پلەی سێیەمی گرتووە لە ریزی ئەو وڵاتانەی زۆرترین رۆژنامەنوسی تێداکوژراوە.

لەمبارەیەوە ئەنتۆنی بیلانگەر ئەمینداری گشتی یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاندووە، کەمبوونەوەی کوشتنی رۆژنامەنوسان لەم ساڵانەی دواییدا، ناتوانێت ئەوە بشارێتەوە کە رۆژنامەنوسان بەهۆی کارەکەیانەوە هەمیشە هەڕەشەی کوشتنیان لەسەرە.

راشیگەیاند، “لەم سێ دەیەی کۆتاییدا یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ رۆژنامەنوسان کوشتنی دوو هەزار و ٦٥٨ رۆژنامەنوسی تۆمار کردووە”.

دەشڵێت، “ئەمە تەنها ئامارێک نیە، بەڵکو ئەوان هاوکار و هاوپیشەمانن و ژیانی خۆیان کردووەتە باجی ئەو کارانەی وەک رۆژنامەنوس کردوویانەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، “ئێمە تەنها یادیان ناکەینەوە بەڵکو بەدواداچون دەکەین و فشار لەسەر حکومەتەکان دادەنێن بۆ ئەوەی بکوژانی رۆژنامەنوسان بدەنە دادگا”.

یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ رۆژنامەنوسان كە بە هەزاران ئەندامی هەیە. رایگەیاند، لە زۆریک لە وڵاتان دەیان رۆژنامەنوس بەبێ هیچ تۆمەتێک زیندانیکراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com