نوچه‌نێت
جویل رایبۆن نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى سووریا ده‌ڵێ، ئێران و ئه‌سه‌د هانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌ده‌ن، هێرش بكاته‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌ن.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات جویل رایبۆن دواى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌مریكا، له‌وێ له كۆڕێكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆنگرێسى ئه‌مریكا ئه‌و لێدوانانه‌ى داوه.
رایبۆن گوتوویه‌تى، ئه‌مریكا ئه‌و كۆششانه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د و ئێرانى ئاشكرا كردووه كه هاوكارى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌كه‌ن، تا هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به “هه‌سه‌ده”
به گوته‌ى رایبۆن ئامانجیش ئه‌وه‌یه هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ناوچه‌كانى باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا بڕۆن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئه‌مریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه سراتیژییه‌تى ئێران له سووریا شكستى هێناوه و له سه‌ردانه‌كانیشى بۆ سووریا و عێراق ئامانجى ئه‌وه بووه تاوتوێى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئێران له سووریا بكات.