نوچه‌نێت
مه‌كته‌بى ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان ئاشكراى كردووه بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى داواى له كۆمه‌ڵ كردووه له شاندى دانوستاندكارى به‌غدا به‌شدار بێت، به‌ڵام عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵ داواكه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
شه‌وى رابردوو بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى سه‌ردانى عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كرد و ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى كۆمه‌ڵ و ماڵپه‌ڕى په‌یام كه زمانحاڵى كۆمه‌ڵه زانیاری‌یان له‌سه‌ر گفتوگۆكه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه فه‌رمییه‌كانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بافڵ تاڵه‌بانى داواى له عه‌لى باپیر كردووه كۆمه‌ڵ به‌شدار بێت له‌و شانده‌ى بۆ گفتوگۆكردن ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت، كه‌چى ئه‌میرى كۆمه‌ڵ داواكه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
عه‌لى باپیر له‌سه‌ر بارودۆخى ئێستایش گوتوویه‌تى، “بژێوی و ژیانی خه‌ڵك له مه‌ترسیدایه و ئه‌نجامنه‌دانی چاكسازیی راسته‌قینه ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ ده‌بات”.