نوچه‌نێت
له رۆژى جیهانى مافى مرۆڤدا راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ئه‌و لیژنه‌یه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دایمه‌زراندووه، 30 كه‌سى گرتووه و شێوازى ئه‌شكه‌نجه‌دانیان له‌گه‌ڵ به‌كارده‌هێنێ.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى”عه‌ره‌بى جه‌دید” له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات گومانێكى زۆر له‌سه‌ر ئه‌و لیژنه باڵایه هه‌یه كه مسته‌فا كازمى سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دایمه‌زراندووه.
یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه‌ى ده‌درێته پاڵ ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌وه‌یه، 30 كه‌سى گرتووه به پله‌ى وه‌زیر و پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و به‌ڕێوه‌به‌رى بانك، به‌ڵام خۆى له گرتنى به‌رپرسه باڵاكان دوورگرتووه.
گومانێكى تر ئه‌وه‌یه وێراى ئه‌وه‌ى سێ مانگه ئه‌و لیژنه‌یه دروست كراوه به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆى نه‌بووه و سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌یش لیژنه‌كه به به‌كارهێنانى شێوازى ئه‌شكه‌نجه‌دانى گیراوه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له په‌رله‌مانى عێراق زانیارى ئه‌وه‌ى به رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید داوه، كه‌سوكارى گیراوه‌كان زانیاری‌یان به لیژنه‌كه داوه و گوتوویانه گیراوه‌كانیان ئه‌شكه‌نجه دراون بۆ ئه‌وه‌ى ناچار بكرێن دان به‌وه بنێن گه‌نده‌ڵیان كردووه.