شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
به‌رپرسى ناوچه‌ى ته‌قته‌قى پارتى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ده‌ڵێ ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو ته‌قه‌ى له ئێمه كردووه، خۆپێشانده‌ران نه‌بوون.
شه‌وى رابردوو ته‌قه له ناوچه‌ى ته‌قته‌ق كراوه، هه‌ندرێن حه‌مید به‌رپرسى ناوچه‌كه له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد دوو كه‌س به‌سه‌ر مانتۆڕێكه‌وه كاتژمێر 10ى شه‌و ته‌قه‌یان له ناوچه‌كه كردووه و رایانكردووه.
هه‌ندرێن حه‌مید باس له‌وه ده‌كات ئه‌وان دواى ئه‌و رووداوه هێزه ئه‌منییه‌كانى ناحیه‌ى ته‌قته‌قیان ئاگاداركردووه و ئه‌وانیش لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى ناسنامه‌ى هێرشبه‌ره‌كان ئاشكرا بكه‌ن.
به‌رپرسى ناوچه‌ى ته‌قته‌ق ده‌ڵێ، “هێزه ئه‌منییه‌كان درێغیان نه‌كردووه، ئه‌وانه‌ى ته‌قه‌یان له ناوچه‌كه‌ى ئێمه كردووه، خۆپێشانده‌ر نیین تیرۆریستن، چونكه ئامانجیان كارى تێكه‌ده‌رانه‌یه”.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه له هێرشه‌كه‌دا هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.