نوچه‌نێت
له‌ساڵڕۆژى رایگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره ده‌ڵێ بۆچوونى جیاواز له‌سه‌ر مه‌زنده‌كردنى زیانه ئابوورییه‌كانى داعش له عێراق هه‌یه و به‌گوێره‌ى هه‌ندێك لێكدانه‌وه زیانه‌كان به 200 ملیار دۆلار مه‌زنده ده‌كرێن.
له 10ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2017 حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و كاتى عێراق، سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده تا ئێستایش داعش ماوه، به‌ڵام عێراقییه‌كان ئه‌م رۆژه‌یان كردووه‌ته بۆنه‌یه‌كى نیشتمانى.
دواى سێ ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونى ئه‌م رۆژه ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له زیانه ئابوورییه‌كانى شه‌ڕى داعش ده‌كات.
له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كرێت حه‌یده‌ر عه‌بادى ئه‌و كات زیانه ئابوورییه‌كانى به 100 ملیار دۆلار خه‌ملاند، به‌ڵام ئێستا توێژه‌ران و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه زیانه‌كان زۆر له‌وه زیاتره كه عه‌بادى باسى كردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا به خێرایى باس له زیانه‌كان كراوه له‌وانه، 36 ملیار دۆلار ته‌نیا زیان به‌ر باڵاخانه حكوومییه‌كان كه‌وتووه، سه‌باره‌ت به باڵاخانه و خانووى خه‌ڵك باس له‌وه ده‌كرێت 250 هه‌زار خانوو و باڵه‌خانه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت وێران بووه، بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان 30 هه‌زار دۆلار خه‌ملنێراوه ئه‌وا پاره‌كى زۆر ده‌كات.
سه‌باره‌ت به كه‌رتى حكوومیش به‌گوێره‌ى خه‌ملاندنێكى فه‌رمى هه‌شت هه‌زار و 457 یه‌كى حكوومى له حه‌وت پارێزگا زیانیان به‌ركه‌وتووه. ته‌نیا زیانى كه‌رتى كاره‌با به 12 ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت.
به‌گوێره‌ى ئامرێكى تر كه بانكى نێوده‌وڵه‌تى و وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراقى ئاماده‌یان كردووه زیانه‌كان به 88 ملیار دۆلار خه‌ملێنراون و زیانى كه‌رتی تایبه‌تیش به 17 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار خه‌ملێنراوه.
ماڵپه‌ڕى جه‌زیره باس له‌وه ده‌كات به‌گوێره‌ى هه‌ندێك داتا زیانى ئابوورى داعش له عێراق ده‌گاته 200 ملیار دۆلار.