نوچه‌نێت
ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مریكى ئاشكراى كردووه عێراق به پێدانى پاره‌ى پێشوه‌خته نه‌وت به چین ده‌فرۆشێ و مه‌زنده ده‌كرێت به‌هاى ئه‌و نه‌وته چه‌ندان ملیار دۆلار بێت.
بلۆمبێرگ له راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه عێراق به نیازه بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ نه‌وت به پێدانى پاره‌ى پێشوه‌خته بفرۆشێت و ئێستا كۆمپانیایه‌كى چینى به ناوى چین هوا ئۆیل هه‌وڵ ده‌دات رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى ئاماده‌ى كردووه، ئه‌و كۆمپانیایه‌ى نه‌وته‌كه وه‌رده‌گرێت مانگانه چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى ده‌ستده‌كه‌وێ و به تێكڕایى رۆژانه‌ى 130 هه‌زار به‌رمیل.
لایه‌نى كڕیار پاره‌ى هه‌ر ساڵێك پێشه‌كى ده‌دات و نرخه‌كه‌ى به‌گوێره‌ى نرخى رۆژ ده‌بێت. به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌كانى بلۆمبێرگ عێراق ساڵانه دوو ملیار دۆلارى ده‌ست ده‌كه‌وێ.
ئاژانسه ئه‌مریكییه‌كه ئه‌و جۆره گرێبه‌سته به “ده‌گمه‌ن” وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێ هیچ وڵاتێك به‌م شێوه‌یه نه‌وتى نه‌فرۆشتووه، هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌و كاره‌ى كردووه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و راپۆرته به‌ر له روونكردنه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم ئاماده كراوه، چونكه دواى نیوه‌ڕۆى دوێنێ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌تیكرده‌وه هه‌رێمى كوردستان بۆ 50 ساڵ رێككه‌وتنى فرۆشتنى نه‌وتى كرد بێت.